ئالێگری: ناچار بوین ڕۆما بکوژین

05:46 - 28/08/2022

3059جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ماسیمیلیانۆ ئەلیگری راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس دوپاتیکردەوە کە تیپەکەی ناچاربو یارییەکە بکوژێت، دوای ئەوەی سەرکەوتنێکی بەنرخی لەدەستدا بە یەکسانبون لەگەڵ رۆما (1-1) گۆڵ لە هەفتەی سێیەمی خولی ئیتاڵیا.

ئالێگری لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی (DAZN) وتی: وەرزێکی دورو درێژە، مەترسی دۆڕاندنی یارییەکەمان هەبو دوای لێدانێکی گۆشەی دیکە لە کۆتاییدا.

وتیشی: یۆڤانتۆس لە ئاستی تەكنیكیدا بە باشی یاریی كرد، بەڵام دەبێت پێشبكەوین، رۆما زیاتر بەرگری دەكرد، هەروەها ناچار بوین فشاری زیاتر بكەین، بەڵام من دڵخۆشم بەوەی یاریزانەكان كردیان، یارییەكی باش بو، رۆماش تیپێكی گەورەیە و مۆرینیۆ هەمیشە زۆر باشە لە ڕاگرتنی تەرکیزی تیپەکەی.

ئەو راهێنەرە وتیشی: جێگەی داخە رۆما بە تاکە لێدانێک گۆڵەکەی تۆمارکرد، بەڵام ئەمە تۆپی پێیە، ئاستی ئێمە بەهێز بو.

سەبارەت بە گفتوگۆی لەگەڵ مۆرینیۆ، ئالێگری وتی: ئەو زیرەکە لە شێوازی خوێندنەوەی یارییەکان، بەڵام ئەگەر ئەنجامەکە نەکوژێت، ئەو کاتە دەرفەتی وەرگرتنی گۆڵی یەکسانکردنەوە دەبێت.

لە كۆتایدا ئەلێگری وتی: دوای گێمی یەکەمی بەهێز بو لەگەڵ ئەوەش ماندو بوین، دەبو یارییەكەمان خاو بكردایەتەوە، ئەوە شتێکە پێویستە فێری بین، ناتوانیت چاوەڕێی ئەوە بکەیت تیپێک بۆ ماوەی 90 خولەک زاڵ بێت بەسەر یارییەكەدا.