نهێنی گرێبەست نەکردنی چێڵسی لەگەڵ کریستیانۆ ئاشکرا دەبێت

02:59 - 28/08/2022

4743جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە ماوەی ڕابردودا زۆرێک لە ڕۆژنامەکان بڵاویانکردەوە، خۆرخی مێندێزی بەرێوبەری کارەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی، ئەو یاریزانەی پێشکەش بە چێڵسی کردوە، بەڵام تۆماس تۆخێل-ی راهێنەری چێڵسی گواستنەوەی یاریزانەکەی ڕەتکردوەتەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی دەیلی مەیل-ی بەڕیتانی، رالف ڕانگنیکی ڕاهێنەری پێشوی مانچستەر یونایتد ئامۆژگاری تۆخێل-ی ڕاهێنەری چێڵسی کردوە کە ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پورتوگال ڕەتبکاتەوە.

ئەو داوایەی ڕانگنیک لە توخێل دوای ئەوە هاتوە کە لە وەرزی ڕابردودا چەند جارێک ڕاهێنەرەکەی پێشوی مان یونایتد ڕەخنەی لە ئاست و هەڵسوکەوتەکانی یاریزانە پورتوگالییەکە دەگرت و بەوە تۆمەتباری دەکرد کە وەک پێویست فشار ناخاتە سەر ڕکابەرەکانی. 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە تۆد بۆیلی خاوەنی  چێڵسی داوای لە تۆخێل-ی ڕاهێنەر کردوە کە ڕازی بێت بە گرێبەستکردن لەگەڵ ڕۆناڵدۆ و هێڵی هێرشبەری یانەکە لەسەر بونی کریستیانۆ بنیاد بنێت، بەڵام ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە لەسەر قسەکانی خۆی سور بوەو ئەو داوایەی خاوەنی یانەکەی ڕەتکردوەتەوە.

بەهۆی سەرنەکەوتنی مان یونایتد بۆ چامپیۆنس لیگی ئەم وەرزە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەیەوێت ڕیزەکانی ئەو یانەیە جێبهێڵێت، و ڕوبکاتە یانەیەک کە لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا بەشداربێت، لەماوەی گواستنەوەی ئەمساڵیشدا خۆرخێ مێندێز، ڕۆناڵدۆی پێشکەشی چەندین یانەی ئەوروپا کرد، بەڵام سەرجەمیان ڕەتیان کردەوە گرێبەست لەگەڵ موشەکەکەی مادێرا بکەن و تاوەكو ئێستا شچارەنوسی بە نادیاری ماوەتەوە.