نوێترین كۆنفرانسی رۆژنامەوانی چاڤی هێرناندێز

03:19 - 27/08/2022

3000جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پێش یارییەكەیان بەرانبەر یانەی بەلەد وەلید، چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە چەند پرسێكی گرنگ لە بارەی یانەكەیەوە دەوروژێنێت.

چاڤی: ئێمە لێرە سەرسامین بە پاكێتا ئەو ئازایە و توڕەیە، سبەیش یارییەکی قورس دەبێت، ئەوان هەفتەی رابردو لەگەڵ سیڤیلیا یەکسان بون و ئێمە دژی تیمێکی وەك بەلەد وەلید یاری دەكەین کە کارەکانیان زۆر بە باشی ئەنجام دەدەن".

چاڤی: "ئێمە دڵنیاین کە کۆندی سبەی دەتوانێت یاری بکات".

چاڤی: "ئێمە كۆمەلەیەكی زۆر قورسمان هەیە لە چامپیۆنزلیگ، ڕەنگە قورسترین كۆمەڵە بێت لە 10 یان 20 ساڵی ڕابردو، ئێمە زۆر بە باشی پێشبڕکێ دەکەین، ئامانجەکە ئەوەیە پێیدا تێپەڕ بین، بەڵام زۆریش سەختە".

ئۆبامیانگ؟
چاڤی: من حوکمی هیچ دۆخێک ناکەم، من هەمو شتێک بە حساب وەردەگرم و دەیبینین چی دەبێت".

باڵدێ؟
چاڤی: "با سبەی ببینین، ئەو زۆر باش یاری دەکات، خاوەن کەسایەتیەکی گەورەیە، ئەو توانای بەرگریکردنی ناوچەکەی و هێرشبردنی هەیە، باڵادەستی دروست دەکات، با بزانین توانای هەیە چی بكات، چونکە یاریزانێکە بۆ ئێستا و داهاتو".

چاڤی: "تێر شتیگن جۆرێکی دیكەی سەرکردایەتی هەیە، جدیەت، ئەدەب، کارامەیی... کاتێک قسە دەکات".

"بێرناردۆ؟ 
چاڤی: هەمیشە هیوا هەیە بەدڵنیاییەوە، بەڵام ئێمە دەزانین کە قورس دەبێت، چونکە تەنها چەند ڕۆژێکی کەمی مێركاتۆی هاوینە ماوەو لەگەڵ ئەم دۆخەی ئێستا من بەڕاستی قورس دەبینم".

چاڤی: برایتوایت گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە هەیە، بەڵام دەزانێت لە 17ی مانگی 5ەوە حسابی بۆ ناکەم".

چاڤی: پێش پشووەکان لەگەڵ پیکێ قسەم کرد، پێم وت کە پێشبڕکێیەکی زۆر دەبێت و ئاسان نابێت بۆ ئەو، بەڵام ئێمە تەنها دو یاریمان کردوە و هیچ هەڵسەنگاندنێک ناکرێت،  ئەو دەتوانێت لە ڕۆڵێکی دیكە یارمەتیمان بدات و لە کۆتاییدا هەمو شتێک پشت بە ئەو دەبەستێت".

مارکۆس ئەلۆنسۆ؟
چاڤی: هەمو ئەگەرەکان بونیان هەیە، هیچ شتێک ناتوانێت فەرمانڕەوایی بکات".