ڤاران: کاسیمێرۆ جەنگاوەرە

06:26 - 23/08/2022

3497جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رافائیل ڤاران پێیوایە کاسیمیرۆ دەتوانێت سەرکردایەتی مانچستەر یونایتد بکات بۆ سەرکەوتن، دوای ئەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکە پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزییەوە كردو دوێنێ وەك یاریزانی نوێی ئەو یانەیە ناسێندرا.

ڤاران وتی: من بە تەواوی کوالیتی ئەو دەزانم، دەتوانێت هاوسەنگی لە تیپەکەدا بکات و عەقڵیەتی بردنەوە بهێنێت، ئەو جەنگاوەرە، بۆیە پێموایە بەڕاستی چێژ لە تۆپی پێی ئینگلیزی وەردەگرێت، شەوێکی تەواو بو بۆی لە ئۆڵدترافۆرد، چونکە کەشەکە زۆر گەورەیە، و ئەو سەرکەوتنمان پێدەبەخشێت، بۆیە ئەوە" شتێکی باشە".

ڤاران و کاسیمێرۆ لە ماوەی مانەوەی لە یانەی ریاڵ مەدرید چوار نازناوی چامپیۆنزلیگیان پێكەوە بەدەستهێناوە.