کلۆپ: هیچ ناکۆکییەک لە نێوان ڤان دایک و میلنەردا نییە

04:55 - 23/08/2022

4922جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یۆرگن کلۆپی راهێنەر لە یارییەکەی شەوی رابردوی لیڤەرپول بەرانبەر مانچستەر یونایتد شکستی هێنا، لە یارییەكەدا لە نێوان ڤێرجیل ڤان دایک و جەیمس میلنەری ناكۆكی و گرژی دروست بو دوای ئەوەی سانچۆ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ شەیتانە سورەكان تۆماركرد.

کلۆپ لەو بارییەوە دەڵێت: "تەنانەت ئەو دیمەنەم نەبینیوە، بەڵام پێموایە قسە لەسەر مشتومڕێکە لەناو یاریگا یان هاوارکردن لەنێوان یاریزانەکان و ئەو جۆرە شتانە".

ئەو راهێنەرە دەشڵێت: ئێمە هیچ ناکۆکییەکمان لە تیپەکەدا نییە، دڵخۆش نەبون دوای دۆڕاندنی یارییەکە بە تەواوی ئاساییە، بەڵام ئەوە ڕونکردنەوە نییە، هیچ بیانویەک نییە و هەرچییەک بێت، لەوێ هەمو شتێک باشە.