ڤیدیۆ.. مانچستەر یونایتد برینەكانی لێڤەرپوڵی قوڵتر كردەوە

12:00 - 23/08/2022

2923جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی هەفتەی سێیەمی خولی یانەكانی ئینگلتەرا و لە یاریی لوتكەدا یانەی مانچستەر یونایتد لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی لێڤەرپوڵی كرد و توانی سەركەوتن بەسریدا تۆمار بكات.

 

لە نیوەی یەكەمی یارییەكە و لە خولەكی 16 جادۆن سانچۆ مانچستەر یونایتدی بە گۆڵێك پێشخست، نیوەی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتایی هات و لە نیوەی دوەم و لە خولەكی 53ی یارییەكەدا ماركۆس ڕاشفۆرد گۆڵی دوەمی بۆ شەیتانە سورەكان تۆماركرد، هەر چەندە محەممەد سەڵاح لە خولەكی 81ی یارییەكەدا گۆڵێكی بۆ یانەی لێڤەرپوڵ تۆماركرد، بەڵام ئەم گۆڵە نەبوە فریاد رەسی یانەكەیان و یاریەیكەیان بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ دۆڕاند.

 

ئەم سەركەوتنەی مانچستەر یونایتد یەكەمین بردنەوەی ئەو یانەیە بو لە وەرزی نوێ، لێڤەرپوڵیش بە دۆخێكی سەخت تێ دەپەرێت و لە كۆی سێ یاری تەنها دو خاڵی كۆكردوەتەوە.