ڕاشفۆرد: پێویستمان بە هاندەرانەو ئامادەین بۆ بردنەوەی لیڤەرپول

05:56 - 22/08/2022

3103جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

مارکوس راشفۆرد ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد خواستی خۆی بۆ بردنەوە  لە یانەی لیڤەرپول لە گەڕی سێیەمی خولی نایابی ئینگلیزی دەربڕیوە.

راشفۆرد لەبارەی یارییەكەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی یونایتدی راگەیاندوە، راشكاوانە بڵێم هەمیشە هەستم بە گرنگی ئەو یارییە كردوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌ر یاریزانێك له‌ مانچسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت له‌ لیڤه‌رپول و مانچسته‌ر سیتی بباته‌وه‌، تۆ ده‌ته‌وێت بیسه‌لمێنیت بۆچی یاری بۆ ئه‌م یانه‌ ده‌كه‌یت، لێره‌شدا روبه‌ڕوبوونه‌وه‌كان جیاوازن له‌گه‌ڵ باقی وه‌رزه‌كه‌.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاشفۆرد وتی: تۆمارکردنی گۆڵ بەرانبەر ڕکابەرە ڕاستەوخۆکان لە خولەکەدا مانای زۆرە، بەڵام بێگومان تۆمارکردنی گۆڵ لە بەرانبەر هەر تیپێکدا گرنگە، بەتایبەتی کە دڵخۆشی تۆ دو هێندە دەبێت.

لە کۆتاییدا ئەو هێرشبەرەی یونایتد وتی: پێویستمان بە هاندەرانمانە، ئەوانمان دەوێت لە یارییەکەدا، هەمو یاریزانەکان ئامادەن بۆ یارییەکە و دەیانەوێت لە لیڤەرپوڵ ببەنەوە.