یۆڤانتۆس بیر لە دورخستنەوەی كیێزا دەکات لە چامپیۆنزلیگ

05:31 - 22/08/2022

3625جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یۆڤانتۆس بیر لەوە دەكاتەوە كە ناوی فێدریکۆ کیێزای ئەستێرەی تیپەکەی لە لیستی یاریزانانی خانمە پیرەکە بۆ چامپیۆنزلیگ دوربخاتەوە.

بەگوێرەی هەواڵیكی رۆژنامەی "تۆتۆ سپۆرت"ی ئیتاڵی، یانەی یۆڤانتۆس رەتیدەکاتەوە  پەلە بكات لە گەڕانەوەی خێرای کیێزا بۆ یاریگاکان و نایەوێت ئەو یاریزانە بخاتە مەترسییەوە، بۆیە بیر لەوە دەکاتەوە لەقۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ لە لیستی یانەکەی دوری بخاتەوە.

كیێزا لە 9ی مانگی یەکدا لە یارییەکەیان بەرانبەر ڕۆما كە بە ئەنجامی 4-3 گۆڵ بردیانەوە، بەستەری قاچی پچڕا و هەندێک ئاماژەش دەریدەخەن کە ڕەنگە لە پایزدا یاریزانەكە بە تەواوی چاکبێتەوە.

رۆژنامە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوە کردوە کە یۆڤانتۆس ئارەزوی ئەوە دەکات کە گەڕانەوەی کیێزا بۆ یاریگاکان بە هێواشی ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی هیچ مەترسییەکی لەسەر نەبێت، وە ئاشکرای کرد کە یۆڤانتۆس لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا ناوی كێیزا بۆ لسیتی یاریزانانی چامپیۆنز لیگ زیاد دەكەن.

كیێزا لە 61 یاری لەگەڵ یۆڤانتۆسدا 18 گۆڵی تۆمارکردوە و 14 (ئەسیست) گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی دروست کردوە.