چاڤی: ناتوانین بە ئارامی کار بکەین

03:44 - 20/08/2022

4776جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە ستایشی رکابەرەکەی ریاڵ سۆسیدادی کرد پێش ئەوەی سبەی یەکشەممە هەردو یانە لە گەڕی دوەمی خولی ئیسپانیا روبەڕوی یەکببنەوە.

چاڤی له‌ میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی یارییه‌كه‌دا وتی: ریاڵ سۆسیداد ركابه‌رێكه‌ زۆر بەهێزەو به‌ باشی كارەكانی ئه‌نجام ده‌دات، به‌هره‌یه‌كی زۆریان له‌ هێڵی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه‌، ئه‌و یاریزانانه‌ی خێراییه‌یان هه‌یه‌ له‌ هێرشكردنه‌وه‌دا، هه‌روه‌ها له‌ روی جه‌سته‌یشه‌وه‌ به‌هێزن و به‌هره‌یه‌كی زۆریان هه‌یه‌ لەگەڵ گۆڵپارێزێکی بەهێز".

سەبارەت بە پێگەی کۆندی، ئەو وەڵامی دایەوەو وتی: چاوەڕوانین.. هێشتا چەندین یاریمان ماوە، ئامادەین لە هەر کاتێکدا بێت ناوی تۆمار بکەین.

رونیشیكردەوە كە پێش سبەینێ لیستی یارییەكانی سۆسیداد راناگەیەنێت، تاوەكو ئەگەری هەر جوڵەیەك كە رەنگە رێگە بە تۆماركردنی یاریزانە فەرەنسیەكە بدات.

سەبارەت بە ئۆبامیانگ وتی: "لە 31ی ئاب بازاڕەی گواستنەوە کۆتایی دێت، و دەبینین چی ڕودەدات.. من حسابی بۆ دەکەم، سبەیش دەبێتە یاریزانێکی گرنگی پێكهاتەكەم.. بەڵام دەبینین شتەکان چۆن دەڕۆن".

چاڤی وتیشی: "ئێمە شتەکان هەڵدەسەنگێنین، ئۆبامیانگ یان مەمفیس دیپای هێشتا نەڕۆیشتون.. سبەی دەتوانین پشتیان پێ ببەستین، ئێستاش كاری لە پێشینەمان تۆمارکردنی کۆندێیە".

چاڤی پشت بە سێرجینیۆ دێستی بەرگریکاری ڕاست نابەستێت کە لە یەکەم یاری بەرامبەر ڕایۆ ڤالیکانۆ بەشداری نەکرد، ئاماژەی بەوەشکردوە، یاریزانەکە "لە ئێستاوە دۆخی خۆی دەزانێت لە تیپەکەدا".

و پاشان ڕەتی نەکردەوە پەنا بۆ مێرکاتۆ ببات، بۆ بەهێزکردنی باڵی ڕاستی بەرگری، ڕونیکردەوە کە پشت بە: سێرجی ڕۆبێرتۆ، ڕۆناڵد ئاراوخۆ و ژول کۆندێ دەبەستێت، لەم پۆستەدا".

سەبارەت بە جێگرەوەی بوسکێتس کە بەهۆی دەرکردنی لە یاریی رابردودا ناتوانێت ئامادە بێت، وەڵامی دایەوە: سبەی دەبینین، یاریزانی وەک کیسی و فرێنکی دی یۆنگ و پیانیچمان هەیە، تیپێکی گەورە و هەمەچەشنمان هەیە، سبەیش بڕیار دەدەین".

سەبارەت بە کاسیمیرۆش چاڤی وتی: ئەو یاریزانێکە نوێنەرایەتی قۆناغێک دەکات لە ریاڵ مەدرید، یانەکەش گرێبەستی لەگەڵ یاریزانان واژۆ کردوە بۆ ئەوەی جێگەی بگرێتەوە، رۆیشتنی ئەو دۆڕانێکی گەورەیە بۆیان، چەندین نازناوی بەدەستهێناوە، هەروەها لەماوەی وەرزی رابردودا زۆر گرنگ بوەو لە دەیەی ڕابردو رۆڵی كاریگەری هەبوە".

لە درێژەی قسەکانیدا چاڤی وتی: فێران تۆرێس یاریزانێکی زۆر باشە، هەروەها دەبێت بەشێکی سەرەکی بێت (لە تیپەکە) بۆ ئێمە، جێگەی داخە ئەوەیە کە نەیتوانی بە هەمان خێرایی هاوڕێکانی دەستپێبکات، بەڵام بە دڵنیاییەوە بەشداری دەكات".

چاڤی ئاماژەی بەوەشکردوە، كە یەکسانبون لە قۆناغی یەکەمدا بەرانبەر ڕایۆ ڤالیکانۆ شەرمەزارییە، بەڵام ئەوە تەنها سەرەتایەکە.

سەبارەت بە باڵدی ڕونیکردەوە: پشتی پێدەبەستم، پێموایە دەتوانێت ڕکابەری جۆردی ئەلبا بکات.

لە بارەی مێرکاتۆشەوە چاڤی وتی: دەبێت بازاڕ کۆتایی پێبێت کاتێک خولەکان دەستپێدەکەن، ئێمە بە ئارامی کار ناکەین و بازاڕ بەردەوامە، بەو پێیەی ئامادەکارییە بۆ یارییەک لەگەڵ یاریزانێک کە بتوانێت بڕوات.. ئەمە سیناریۆی نمونەیی نییە".

وە سەبارەت بە کۆندێ، وەڵامی دایەوە: "من بە باشی دەیبینم.. ئەو سەرکردەیەکی سروشتییە، و شتێکی گەورەیە بۆ ئێمە، و ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەکەین ناوی خۆی تۆمار بکات بۆ ئەوەی لەگەڵمان بەشداری بکات".

سەبارەت بە دی یۆنگ، وتی: "من وەک یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاستی هێرشبەر دەیبینم، بەڵام دەتوانێت لە زۆر جێگەدا یاری بکات... یاریزانێکی نایاب و بەهێزە، هەروەها بە تەواوی دەگاتە ناوچەی بەرامبەر".

راهێنەرە ئیسپانییەکە لە کۆتاییدا دەڵێت: زۆر سەرسامم بەو یاریزانە، هەروەها دەتوانێت خو بە یاریکردن لە چەندین پۆستدا بگرێت، بەڵام وەک فول باک نایبینم (پێدەکەنێت).