لیۆنێل مێسی نهێنیەك ئاشكرا دەكات

05:37 - 18/08/2022

5906جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەستێرەی ئەرژەنتینی لیۆنێل مێسی یاریزانی پێشوی یانەی بەرشەلۆنە نهێنیەك دەدركێنێت و باس لەیەكەم چركە ساتی خۆی دەكات كە پێیان ڕاگەیاندوە چیدی ئەو یاریزانی بەرشەلۆنە نیە.

مێسی باس لە یەكەم چركە ساتی بیستنی ئەو هەواڵە دەكات و دەڵیت: "باوکم گەڕایەوە ماڵەوە و هەواڵەكەی پێوتم، ئەو هەمو بەیانیەک لەگەڵ لاپۆرتا قسەی دەكرد، بەڕاستی هەستم بە بێهیوای کرد، چونكە زۆر گریابوم و بە هاوسەرەکەمم وت، دەبێت بە منداڵەکان بڵێین، هەمومان هەستمان بە بێهیوای كرد".

لە لێدوانێكیدا ئەو ئەفسانەیە وتی: "ئێمە نیگەرانی نوستون بوین و نەماندەتوانی لە چەند ڕۆژی سەرەتادا بە باشی بخەوین، بە تایبەتی دوای ئەوەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند کە چیدی من لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام نابم".

مێسی وتیشی: "دەبوایە رێگایەکی دروست بدۆزینەوە بۆ ئەوەی بە منداڵەکان بڵێین، چونکە ئێمە پێمان وتبون لە بەرشەلۆنە دەمێنینەوە".

ئەو یاریزانە دەشڵێت: "زانیمان کە چەند قورسە بۆ منداڵەکان و بەتایبەتی تیاگۆ ئەو ئێستا چێژی لێ وەردەگریت، بەڵام وەک من وایە، ئازار لە ناخەوە دەچێژێت و دەری نابڕێت".