لیڤەرپوڵ دەیەوێت ئەستێرەیەكی ریال مەدرید بۆ یانەكەی بگوازێتەوە

06:16 - 17/08/2022

5526جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی لیڤەرپول ئارەزوی خۆی بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی یانەی ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەی هاوینەی ئێستا نوێکردەوە.

بەگوێرەی هەواڵیكی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، لیڤەرپوڵ بەجدی بیر لە گواستنەوەی مارکۆ ئەسینسیۆ، یاریزانی بیانەی ریاڵ مەدرید دەکاتەوە لە هاوینی ئەمساڵدا.

یاریزانەكە لە خولی ئیسپانی لە دو یاری یەکەمی یانەی شاهانەی وەرزی نوێ بەشداری نەکرد، ئەمەش وایکرد بیر لە جێهێشتنی تیپەکە بکاتەوە.

وە ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، بەرپرسانی لیڤەرپول پێشتر پەیوەندییان بە بریکاری یاریزانەکەوە کردوە کە خۆرخی مێندێسی پورتوگالییە، چونکە یانە شاهانەییەکە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ دەخاتە ڕو بۆ دەستبەرداربون لە یاریزانە تەمەن 26 ساڵەکە.

گرێبەستی ئەسینسیۆ لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید لە 30ی حوزەیرانی 2023 کۆتایی دێت.