پەیوەندیەكی مۆرینیۆ هێرشبەرێك لە رۆما نزیک دەکاتەوە

05:50 - 17/08/2022

4214جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری پورتوگالی راهێنەری رۆما دەیەوێت ئەندریا بیلۆتی هێرشبەری پێشوی تۆرینۆ پەیوەندی بە تیپی پایتەختەوە بکات، بۆ ئەوەی لەم وەرزەدا هێڵی هێرشبەری تیپەکە بەهێز بکات و پێش کۆتایی هاتنی مێرکاتۆی هاوینە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "فوتبۆڵ ئیتاڵیا"، مۆرینیۆ لەڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە پەیوەندی بە بێلۆتی کردوە، دوێنێ سێشەممە بۆ پشتڕاستکردنەوەی خواستی خۆی بۆ ئەوەی لە هاوینی ئەمساڵدا بیخاتە نێو تیپی پایتەختەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بیلۆتی کە زیاتر لە شەش هەفتە لەمەوبەر دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی تۆرینۆی بەجێهێشت، لە ئێستادا بێ یانەیە، ئەمەش وا دەکات هەست بە دڵەڕاوکێ بکات، ئاماژەی بەوەشکردوە، تاوەكو کۆتایی ئەم هەفتەیە چاوەڕێ دەکات بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ خۆیدا بکات بڕیار.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مۆرینیۆ خواستی خۆی بۆ هێرشبه‌ره‌ ئیتاڵییه‌كه‌ ده‌ربڕیوه‌ بۆ زیادكردنی بۆ لیستی جیالۆرۆسی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له‌ به‌هێزكردنی پرۆژه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پایته‌خت، له‌ هه‌مان كاتدا رونی كرده‌وه‌ كه‌ هێرشبه‌ره‌كه‌ش ئاره‌زوی ئه‌م هه‌نگاوه‌یه‌، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ره‌تكردنەوەی ئۆفەرەکانی گالاتاسەرای تورکی و نیس لە فەرەنسا.

ماڵپەرەكە ئاماژەی بەوە کردوە کە رۆما پێویستی بە فرۆشتنی بەشێک لە یاریزانەکانی هەیە بۆ ئەوەی بوار بۆ بەشداریکردنی بیلۆتی بکاتەوە، کە تاوەكو ئێستا بەدەست نەهاتوە.

نیشانەکردن

#ئیتاڵیا #مۆرینیۆ