ڕۆناڵدۆ ژەمەکانی لە دوری هاوڕێکانی دەخوات

06:11 - 15/08/2022

4383جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەی (زە سەن)ی بەریتانی ئاشكرای كرد، كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی لە یانەی مانچستەر یونایتد بە تەنیا ژەمەكانی دەخوات، هاوكات بەردەوامە لە گەڕان بەدوای رێگەیەك بۆ جێهێشتنی یانەكە.

یاریزانە تەمەن 37 ساڵەکە دوای دۆڕاندنە شەرمەزارکەرەکەی ڕۆژی شەممە بەرانبەر برێنتفۆرد لە پرێمەرلیگ توڕە بو، بەبێ ئەوەی چەپڵە هاندەران لێبدات یان تەوقە لەگەڵ ڕاهێنەری ئیریک تێن هاگ بکات یاریگای جێهێشت.

رۆژنامەکە ئاشكرایكردوە كە رۆناڵدۆ لەبری ئەوەی لە کارینگتۆن لەگەڵ هاوڕێکانیدا ژەمەکان بخوات، زۆرجار بە تەنیا نانی نیوەڕۆ دەخوات.

نیشانەکردن

#کریستیانۆ