ئۆبامیانگ وەڵامی پێشنیارەکەی چێڵسی دەداتەوە

05:52 - 15/08/2022

4887جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پیێر ئیمریک ئۆبامیانگ هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە وەڵامی ئەو پێشنیارە باشەی دایەوە کە لە یانەی چێڵسیەوە وەریگرت لە میرکاتۆی هاوینەدا.

چێڵسی بەدوای هێرشبەرێکی نوێدا دەگەڕێت لە ماوەی مێرکاتۆی ئێستادا، دوای ئەوەی رۆمیلۆ لۆکاکۆی بەلجیکی بە خواستن بۆ ماوەی یەک وەرز بە ئینتەرمیلان بەخشی.

بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئۆبامیانگ ئەو پێشنیارەی چێڵسی رەتكردوەتەوە، هەروەها بە تۆماس توخێلی راهێنەری یانەی بلوزی راگەیاندوە، كە پێی باشە لەم وەرزەدا لە یانەی بەرشەلۆنە بمێنێتەوە.

پیێر ئیمریک ئۆبامیانگ ڕۆڵی یەدەگی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەگێڕێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەرشەلۆنە پێویستی بە رزگاربونە لە چەند یاریزانێک، بۆ ئەوەی یۆلیس کۆندی بەرگریکاری تیپەکە لە خولی لالیگا تۆمار بکات.

هێرشبەرە گابۆنییەکە لە زستانی رابردودا لە یانەی ئارسناڵەوە روی لە یانەی بەرشەلۆنە کرد، لە رێگەی گرێبەستێکی بێبەرامبەرەوە.