تێن هاگ پشودانی یاریزانانی یانەكەی هەڵدەوەشێنێتەوە

05:34 - 14/08/2022

4775جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

سەرچاوە رۆژنامەوانییە نێودەوڵەتییەکان ئاشکرایان کردوە، راهێنەری هۆڵەندی مانچستەر یونایتد، ئێریک تێن هاگ، بڕیاریداوە سزای یاریزانانی تیپەکە بدات، دوای دۆڕاندنە سەختەکەی بەرانبەر برێنتفۆرد بە ئەنجامی 0-4 گۆڵ، لە گەڕی دوەمی خولی نایابی ئینگلیزیدا.

ئەم سەرچاوانە ئاماژەیان بەوە کردوە کە ڕاهێنەر تێن هاگ ئەو بەشەی هەڵوەشاندوەتەوە كە رێگەی بە یاریزانانی مانچستەر یونایتد دەدات پشو وەربگرن، بە ئامانجی ئەوەی مەشق و ڕاهێنانی زیاتر بكەن.

ئەم دۆڕاندنە بەرانبەر یانەی رێنتفۆرد دوەم دۆڕاندنە لەم وەرزەی مانچستەر یونایتد، دوای ئەوەی لە قۆناغی یەکەمی پرێمەرلیگ بەرانبەر برایتۆن بە ئەنجامی 1-2 گۆڵ دۆڕا، یاریی داهاتوی یانەكەش بەرانبەر یانەی لێڤەرپوڵ دەبێت كە بڕیارە