هەڵسوکەوتەکانی ڕۆناڵدۆ بۆتە جێگەی نیگەرانی یاریزانانی مانچستەر یونایتد

05:43 - 10/08/2022

5378جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەی (زەسەن)ی بەریتانی بڵاویکروەتەوە هەڵسوکەوتەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توڕەی لە ژوری خۆگۆڕینی یاریزانەکانی مانچستەر یونایتد لێکەوتوەتەوە، و هەندێک لە یاریزانەکانی مان یو پێیان باشە کە کریستیانۆ ئەو یانەیە جێبهێڵێت.  

ڕۆژنامەکە باسی لەوەشکردوە کە لەناو ژوری خۆگۆڕینی یاریزانانی مان یو دا کۆدەنگیەک دژی هەڵسوکەوتەکانی ڕۆناڵدۆ دروست بوە و بەشێک لە یاریزانان بێزارییەکی زۆریان لە بەرانبەر هەڵسوکەوتەکانی ئەستێرە پرتوگالییەکە دەربڕیوە.    

بەهۆی سەرنەکەوتنی مانچستەر یونایتد بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و دوای تێپەڕبونی ساڵێک لە گەڕانەوەی، لەئێستادا ڕۆناڵدۆ دەیەوێت یانەکەی بەجێبهێڵێت بەرپرسانی یانەکەش ڕەتیدەکەنەوە ڕێگە بە ڕۆیشتنی ئەو یاریزانە بدەن.   
 
ڕۆناڵدۆ ڕێکەوتنێکی دۆستانەی لەگەڵ بەرپرسانی شەیتانە سورەکان هەیە کە لە ئەگەری سەرنەکەوتنی یانەکە بۆ چامپیۆنس لیگ، ئەوا ڕێگە بە ڕۆناڵدۆ بدەن کە یانەکە بەجێبهێڵێت، بەڵام بەرپرسانی یانەکە ڕەتیدەکەنەوە کە دەست بەردار ئەو یاریزانە بن.