ڕۆناڵدۆ بەردەوامە لە فراوانکردنی ئیمپراتۆریەتەکەی

07:27 - 09/08/2022

4972جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئینگلیزی ئاشکرایکردوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی، هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتد، کلینیکێکی چاندنی قژی لە شاری ماربێلای ئیسپانیا کردوەتەوە.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی، رۆناڵدۆ لە ئێستاوە خاوەنی لقێکی کلینیکەکەیە لە مەدرید، لەکاتێکدا لە پورتوگال 10 لقی هەبوە، پێش ئەوەی لە ساڵی 2019 یەکێکیان لە پایتەختی ئیسپانیا بکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا رۆناڵدۆ ئیمپراتۆریەتەکەی فراوانتر کردوە، کە یارمەتی زیاتر لە 6000 كڕیاری داوە، لە کاتێکدا کلینیکە نوێیەکە 100 پزیشکی پسپۆڕ دادەمەزرێنێت و 15 ژوری نەشتەرگەری لەخۆدەگرێت.

رۆناڵدۆ وتیشی: قژ هەڵوەرین کێشەیەکی زۆر گەورەیە لە ئەوروپا و لە سەرانسەری جیهان، دەمانەوێت یارمەتی خەڵک بدەین بۆ باشترکردنی خۆبەگەورەزانین و هەست بە شەرم نەکەن کە بێنە لامان.

لە کۆتاییدا وتی: "پێویستە هەمو کەسێک گرنگی بە وێنەی خۆی بدات و منیش نمونەیەکی زۆر ڕونم لەو بارەیەوە".

نیشانەکردن

#کریستیانۆ