سکالۆنی: دەبێت ئاگاداری تیمەکانی گروپەکەمان بین

07:16 - 09/08/2022

1824جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رایگەیاند، ئەرکی لە مۆندیالی 2022ی قەتەر ئاسان نابێت.

سکالۆنی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی "لا ناسیۆنال"ی ئەرجەنتینی وتی: ئێمە پاڵێوراوی مۆندیال دەبین، بەڵام ناتوانرێت بڵێین لەمەودوا پاڵەوان دەبین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێشتا زوه‌ باس له‌وه‌ بكرێت كه‌ كێ نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه‌ ده‌كات، نزیكه‌ی 3 مانگ ماوه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی كێبڕكێیه‌كان، هه‌روه‌ها نازانین كێ به‌ ته‌واوی ئاماده‌كاری ده‌كات، هه‌روه‌ها پێكان هه‌یه‌ ناوه‌كان بگۆڕێت.

ڕونیشیكردەوە: دەبێت ئاگاداری تیپەكانی كۆمەڵەكە بین، بەو پێیەی پێشكەوتون، یارییەكەمان بەرانبەر سعودیە قورسترین یاری دەبێت، چونكە یەكەم یارییە لە مۆندیالدا.

لە کۆتاییدا وتی: هەڵبژاردەی مەکسیک رکابەرێکی بەهێزە، هەروەها تیپی پۆڵەندی زۆر گەشەسەندوە و هێرشبەرێکی ناوازەی هەیە (لیڤاندۆڤیسکی).