بارزالی: ڕۆناڵدۆ وای لێکردم له نێو کابوسدا بژیم

06:42 - 09/08/2022

2267جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەندریا بارزالی بەرگریکاری پێشوی یۆڤانتۆس دانی بەوەدا نا کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد وای لێكردوە لە کابوسدا بژی کاتێک ڕوبەڕوی ئەو یاریزانە بۆتەوە.

لەسەر ئەو ڕەخنانەی لەلایەن هەندێک كەسەوە لە ڕۆکێتی مادێرا گیراوە، بارزالی لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی وتی: "زۆر شت لەبارەی ڕۆناڵدۆوە دەڵێن، بۆ نمونە پێی دەڵێن ئەو تەنیا بۆ شكاندنی ژمارە پێوانەییەكان یاریی دەكات و یانەكەی بەلاوە گرنگ نییە".

"ڕاستیەكەی ئەوەیە کە رۆناڵدۆ هەمیشە لەیارییە یەکلاکەرەوەکان لەوێیە ئەوەش بەو مانایە نییە کە خۆی دەتوانێت سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، بەڵکو دەبێت تیمێک لە پشتیەوە دروست بکرێت".

لە بارەی ئەو هێرشبەری وایلێكردوە لە کابوسدا بژی ، بارزالی وتی: " ڕۆناڵدۆ تەنیا، ئەو هەستەم بیردێنێتەوە کە دەربارەی (مباپێ) لە تەمەنی 18 ساڵ هەستم پێ کرد".

بارزالی وتیشی: "لە کۆتایی یەکێک لە یارییەکاندا چومە لای پاراتچی (بەڕێوەبەری وەرزشی پێشوی یۆڤانتۆس) و پێم وت: "چاوەڕێی چی دەکەیت؟ وای لێکردم کە تێبگەم کە گەیشتن بەو زۆر ئەستەمە".

نیشانەکردن

#لێدوانی یاریزان