میلان بەردەوامە لە گەڕان بەدوای یاریزانێکی نوێی هێڵی ناوەڕاستدا

05:12 - 08/08/2022

2599جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

میلان بەردەوامە لە کارەکانی بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی نوێی هێڵی ناوەڕاست لە میرکاتۆی هاوینەی ئێستا.

میلان خزمه‌تگوزارییه‌كانی فرانك كیسیی له‌ده‌ستدا، كه‌ له‌ هاوینی ئه‌مساڵدا به‌ خۆڕایی به‌ره‌و به‌رشەلۆنه‌ رۆیشت، دوای ته‌واوبونی بۆنده‌كه‌ی.

بەپێی هەواڵیكی رۆژنامەی ئیتاڵی، کۆریێری دیلۆ سپۆرت، پاولۆ ماڵدینی، بەڕێوەبەری تەکنیکی یانەی رۆسۆنێری، ئامانجی گرێبەستکردنە لەگەڵ یەکێک لە چوار یاریزان كە بریتین لە: ئادریان تامز (هێلاس ڤێرۆنا)، سێکۆ فۆفانا (لانس)، پێپی ماتار سار (تۆتنهام) و رافایل ئۆنیدیکا ( میدتلاند).

ڕۆژنامە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوە کردوە کە قەیرانەکە لەوەدایە کە میلان ئەو پارەیەی لەبەردەستدا نییە، دوای ئەوەی زیاتر لە 30 ملیۆن یۆرۆی خەرجکردوە بۆ گواستنەوەی گەنجە بەلجیکییە چارلز دی کیتێلار لە كلوب بروجەوە.

هەمان سەرچاوە رونیشیكردەوە، میلان رەتیدەكاتەوە زیاتر لە 12 ملیۆن یۆرۆ بداتە ڤێرۆنا بۆ ئادریان تامز، لە هەمان كاتدا رۆسۆنێری شكستی هێنا لە بەدەستهێنانی تواناكانی سار كە یاریزانی یانەی تۆتنهامە.

نیشانەکردن

#میلان