سیڤییا گرێبەستی لەگەڵ ئیسکۆ راگەیاند

04:27 - 08/08/2022

2697جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی سیڤییای ئیسپانی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ ئیسکۆ ئالارکۆنی یاریزانی پێشوی یانەی ریاڵ مەدرید کردوە.

ئیسکۆ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەی ریاڵ مەدریدی بەجێهێشت، دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ کۆتایی هات.

وە یانە ئەندەلوسییەکە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا پشتڕاستی کردەوە: "ئیسکۆ ئەمڕۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە واژۆ کرد تاوەكو کۆتایی وەرزی (2023-2024)، دوای ئەوەی لە پشکنینی پزیشکی دەرچو".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: رۆژی چوارشه‌ممه‌ ئیسكۆ پێشكه‌ش ده‌كرێت، پێش ئه‌وه‌ی پێشكه‌ش به‌ هانده‌ران بكرێت، كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی یاریزانه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

وە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان باسیان لەوەشكرد كە جگە لە یانەی سیڤییا هەر یەك لە یانەكانی ڕیاڵ بیتیس، ڕۆما و گالاتاسەرای هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان دەدا.