خەندان سپۆرت
مایكل ئارتیتا توشی سەرسوڕمان بوە بەهۆی گونجاندنی خێرای گابرێل خیسۆس لەگەڵ ئارسناڵ.
ئارتێتا وتی: "کاتێک باشترین یاریزانەکان دەهێنیت کە لە یانە گەورەکانەوە دێن کە بەدرێژایی ساڵان بەو شێوەیە سەرکەوتو بون، چاوەڕوانییەکان زۆرن، ئەو ڕۆڵەی گابرێل لێرە دەیگێڕێت زۆر جیاواز دەبێت لەگەڵ ئەو ڕۆڵەی کە لە یانەکەی پێشویدا بینیویەتی، کە پێویستی بە هەندێک گونجاندن و هەندێک کات هەیە".
"ئەو بە شێوەیەکی نایاب و گرنگ كارەكانی ئەنجام دەات، ئێمەش سەرمان سوڕماوە لەوەی کە چەندە خێرا ئەو کارەی کردوە، بەڵام دەبێت ئەو بەرپرسیارێتییە لە بیر نەكەین بە هاوبەشی".
لە كۆتایدا ئەو راهێنەرە ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەو یاریزانە بەرازیلیە بەهرەیەکی گەورەیە، یاریزانێکە خاوەنی عەقڵیەتێکی زۆر پێشكەوتوە و زۆر شتمان پێدەدات، بەڵام لە کۆتاییدا ئەوە بەشدارییەکی بەکۆمەڵە".