هالاند: من برسی گۆڵ تۆماركردنم

04:47 - 04/08/2022

3752جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئێرلینگ هالاند هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی رایگەیاند، نیگەران نییە لە نەتوانینی خۆگونجاندن لە پرێمەرلیگ، دوای ئەوەی لە هاوینی ئەمساڵدا لە یانەی بروسیا دۆرتمۆندەوە پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیتیەوە کرد.

هالاند وەڵامی ئەم بابەتەی دایەوە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "سکای سپۆرت"، وتی: "دەبینین چی ڕودەدات سەبارەت بە گونجاندن، هەندێکیان پێویستیان بە کاتە، هەندێکی دیکەش هەن کە ڕاستەوخۆ دەچنە ناو کەشوهەوای یانەكە".

ئەو یاریزانە ئاماژەی بەوەشکردوە، "تۆ جۆرێکی لە کات بەسەربردن، و هەفتانە حوکمت لەسەر دەدرێت، بە پشتبەستن بەو کارانەی لە یاریگاکەدا ئەنجامی دەدەیت، هەربۆیە دەبێت ئاستێکی باش و باشترینی خۆت پیشان بدەیت".

لە درێژەی قسەکانیدا ئەو هێرشبەرە وتی: تەنها دەبێت هەوڵبدەیت کاتێکی خۆش بەسەر بەریت، هاندەران باس لەوە دەکەن کە وەرزی ڕابردو چیت کردوە، بەڵام ئەوەی گرنگە یاری داهاتوە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەتوانم هەمو شتێک باشتر بکەم، دەتوانم هەمیشە پێشبکەوم، ئەوە کارێکە کە دەبێت بیکەم.. وەک یاریزانێکی گەنج کە لە ژێر دەستی پیپ گواردیۆلا یاری دەکەم، هەروەها لە باشترین یانەی ئینگلتەرام، دەبێت بەردەوام بم لە گەشەکردن و پێشکەوتن لە زۆر شتدا، ئەوەش ئەو شتەیە کە من زۆرم خۆشدەوێت و دەمەوێت ئەنجامی بدەم".

وە یاریزانە نەرویجییەکە بەردەوام بو و وتی: بەشێک لە تۆپی پێ دەرچونە لە ناوچەی ئاسودەیی، ئەمەش ئەوەیە کە من زۆرم خۆشدەوێت پەرەی پێبدەم، لێکتێگەیشتن لەگەڵ یاریزانەکانی ناو یاریگا شتێکە کە دێت، نازانم دێت یان نا چەند هەفتەیەک یان مانگێک دەخایەنێت، بەڵام شتێکە کە ڕۆژانە لەسەر بنەمای ڕاهێنانەکان بنیات دەنرێت .. لەم ئاستە بەرزەدا، تێگەیشتن لەگەڵ کەسانی دەوروبەرت دەبینیتەوە".

هالاند لە کۆتاییدا وتی: من یاریزانێکی برسیم بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، هەروەها 100%ی هەوڵی من بۆ ئەوەیە، دەمەوێت لە هەموو یارییەکدا سەرکەوتن بەدەست بهێنم، ئەمانە شتگەلێکی سادەن بەڵام گرنگن، ڕیتمی یاریکردن لێرە (لە ئینگلتەرا) بەرزە، چەندین یانەی باش لە خولەکەدا هەن، هەروەها کوالێتی یارییەکان زۆر بەرزن، پەیوەندی بە دو، سێ، چوار یان پێنج تیپەوە نییە، یانەی باش لێرە زۆرە".