مۆرینیۆ لە بارەی گواردیۆلا دان بە ڕاستیەكدا دەنێت

11:12 - 03/08/2022

5644جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

خۆزیە مۆرینیۆی پورتوگالی و راهێنەری یانەی رۆمای ئیتاڵی دان بەوەدا دەنێت ئەو کاتەی گواردیۆلا راهێنەری بەرشەلۆنە بو، تیمەكەی زۆر لە یانەی ریاڵ مەدرید بەهێزتر بو.

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی مۆرینیۆ دەڵێت: "لە ساڵانی 1996 بۆ 2000 لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە کارم کردوەو لەگەڵ سەرکەوتنەکانیان ئاهەنگم گێڕاوەو لەگەڵ شکستەکانیان دڵگران بوم، هەرگیز پەیوەندییەکانم لەگەڵ ئەو یانەیەدا خراپ نەبوە".

مۆرینیۆ وتیشی "ئەو کاتەی گواردیۆلا راهێنەری بەرشەلۆنە بو، من راهێنەری ریاڵ مەدرید بوم، بەڵام بەرشەلۆنە ئەوکات بەهێزترین یانەی ئەوروپا بو هەربۆیە لە ریاڵ مەدریدیش بەهێزتربو، چونکە ئەوکات مێرەنگییەکان کێشەیان هەبو، هەمیشە یارییەکانی نێوانمان وەك جەنگێک وابو".

لەکۆتایی قسەکانیدا مۆ باسی لەوەکردوە كە ئێستا هەردوکیان لە دو وێستەگەی جیاواز ڕاهێنەرایەتی دەكەن و دژی یەکترنین و هەریەكە لای خۆییەوە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی نازناوی زیاتر دەدات.