ڕۆناڵدۆ کار بۆ یەكلاكردنەوەی داهاتوی خۆی دەکات

05:45 - 02/08/2022

5644جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یاریزانی پورتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی مانچستەر یونایتد کار لەسەر یەکلاکردنەوەی داهاتوی خۆی لەگەڵ تیپەکە دەکات لە چەند رۆژی ئایندەدا.

هاوینی داهاتو گرێبەستەکەی رۆناڵدۆ لەگەڵ یونایتد کۆتایی دێت، كە ئەگەری درێژکردنەوەی گرێبەستەكەی هەیە بۆ وەرزێکی دیکە.

ئەستێرە پورتوگالییەکە داوای کردبو ریزەکانی شەیتانە سورەکان بەجێبهێڵێت، بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێدا بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بکات.

وە بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی بەریتانی، “دەیلی مەیل”، ڕۆناڵدۆ سورە لەسەر یەکلاکردنەوەی داهاتوی خۆی پێش یەکەم یاری مان یو بەرانبەر برایتۆن لە رۆژی  یەکشەممەی داهاتو.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردوە، كە رۆناڵدۆ بە زەحمەت كار دەكات بۆ دۆزینەوەی یانەیەكی نوێ، بەڵام پێدەچێت ناچار بێت لەناو تیپەكەدا وەرزی نوێ دەستپێبكات.

نیشانەکردن

#کریستیانۆ