چوار یانەی لالیگا کێبڕکێ گواستنەوەی یاریزانێكی بەرشەلۆنە دەكەن

05:37 - 02/08/2022

13144جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت یانەیەک بدۆزێتەوە بۆ لە خۆگرتنی عەبدولسەمەد زەلزولی مەغریبی یاریزانی تیپەکەی لەم ماوەی گواستنەوەی ئەم هاوینەدا.

عەبدول سەمەد ئەلزەلزولی تێدەگات کە چەندە قورسە بۆی کە هەلی بەشداریکردن لە وەرزی نوێدا بەدەستبهێنێت، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ئەو گرێبەستە بەهێزانەی یانە ئیسپانییەکە ئەنجامیانداوە.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویكردەوە، یانەی بەرشەلۆنە بەدوای دۆزینەوەی یانەیەكی دیكەدایە بۆ ئەوەی دەرفەتێكی زیاتر بە عەبدول سەمەد زەلزۆلی بدات بۆ بەشداریكردن لە یارییەكاندا.

ڕیاڵ بیتیس دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ زەلزۆلی بکات، بەڵام بەرشەلۆنە دەیەوێت یاریزانە بفرۆشێت و بیتس ئەوە ڕەتدەكاتەوە، چونكە تەنیا دەیەوێت یاریزانەكە بە خواستن بۆ یانەكەی بگوازێتەوە، هەروەها عەبدول سەمەد ئەلزەلزولی لەم هاوینەدا سەرنجی سێ یانەی دیکەی خولی ئیسپانیای بۆ خۆی ڕاكێشاوە كە بریتین لە خیتافی و جیرۆنا لەگەڵ ئێلچێ.

یانە کەتەلۆنییەکە چاوەڕێی بڕیاری یاریزانە مەغریبییەکە دەکات بۆ ئەوەی شوێنی داهاتوی خۆی هەڵبژێرێت لەنێو ئەو یانانەی خولی ئیسپانیا کە ئارەزوی بەدەستهێنانی تواناكانی دەکەن.

نیشانەکردن

#بەرشلۆنە