سوارێز: ئارسناڵ ئامادەیە بۆ وەرزی داهاتو

05:12 - 02/08/2022

3605جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

سێدریك سوارێز ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ یارمەتیدانی ئارسیناڵ بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی بۆ ئەم وەرزە، دوای ماوەیەك ئامادەكاری كە زۆر بە ئەرێنی وەسفی كرد.

سوارێس وتی: پێش وەرز زۆر ئەرێنی بو و گەشتێکی نایابمان لە ئەمریکا ئەنجامدا، یاریزانە نوێیەکان بە باشی پەیوەندی لەگەڵ باقی تیپەکەدا دەکەن و تیپەکە دەبێتە یەکەیەکی بەهێز.

یاریزانی یانەی ئارسناڵ دەشڵێت: بە شێوەیەکی تایبەت دوای ئەم چەند یارییەی دوایی زۆر پەرۆشم و هەست بە ئامادەیی دەکەم یارمەتی تیپەکە بدەم بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان بۆ ئەم وەرزە.

ئارسناڵ هەر پێنج یارییەکەی خۆی بۆ ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ بردوەتەوە و لە پێنج یاریدا 20 گۆڵی تۆمارکردوە.