ئێریکسن: لەگەڵ مۆرینیۆ و ڕاهێنەرانی دیكە قسەم کرد

05:24 - 01/08/2022

2986جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

کریستیان ئێریکسن ئاشکرای کرد کە سێ ڕاهێنەری پێشوی مانچستەر یونایتد بە ناوەکانی لویس ڤان خال و خۆزێ مۆرینیۆ و ئۆلی گونار سۆلشایەر لە سەرەتای ژیانی وەرزشیدا قسەیان لەگەڵدا کردوە سەبارەت بە پەیوەندیکردن بە شەیتانە سورەکانەوە.

ئێریکسن وتی: "قسەم لەگەڵ هەمو ڕاهێنەرێک کرد کە لێرە بو لە مان یونایتد بۆ ئەوەی دۆخەکە بزانم، بەڵام من لەو کاتەدا لە تۆتنهام بوم و لەو کاتەدا نەمدەتوانی خۆم ببینم کە بۆ تیپێکی دیكەی ئینگلیزی یاری بکەم، من چومە دەرەوەی ئینگلتەرا و بە تایبەتیش بۆی ئینتەر".

کاتێک پرسیاری لێکرا کە ئایا پەیوەندی لەگەڵ ڤان خال و مۆرینیۆ و سۆلشایەر هەیە، ئێریکسن وەڵامی دایەوە وتی: بەڵێ، بۆ من کاتی گونجاو نەبو، ماوەیەکی زۆر لە تۆتنهام بوم و ویستم شتێک لە دەرەوەی ئینگلتەرا تاقی بکەمەوە و چومە ئینتەر و لە کۆتاییدا کاتێکی خۆشم بەسەر برد".