ریاڵ مەدرید ناتوانێت خۆی لە یاریزانێكی ڕزگار بكات

04:23 - 01/08/2022

5525جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە گواستنەوەکانی هاوینەی ئێستادا رزگاری بێت لە ماریانۆ دیازی هێرشبەری دۆمینیکانی، یانەکەش پێشتر بڕیاری فرۆشتنی ئەو یاریزانەی داوە.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ئیتاڵی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید ویستویەتی لە ماوەی پێش وەرزدا دەرفەتی یاریکردن بدات بۆ ئەوەی لە پێکهاتەی تیپەکەدا جێگەیەک هەبێت، بەڵام کارلیتۆ سەرسام نەبو بەو ئاستەی ئەو یاریزانە پێشکەشی کرد، بۆیە گڵۆپی سەوزی بۆ ئیدارەی یانەکە هەڵکرد بۆ ئەوەی بیفرۆشێت.

موچەی ماریانۆ رێگرە لە رۆیشتنی لە یانەی ریاڵ مەدرید، هەرچەندە لە ئێستادا ماریانۆ تاکە بەدیلی کەریم بنزیمایە لە لیستەکەی ریاڵ مەدریددا، بەڵام ئەنچیلۆتی دەیەوێت ئیدین هازاردی بەلجیکی وەک هێرشبەرێکی وەهمی ڕۆڵ ببینێت.

مارکا رونیشیکردوەتەوە، ریاڵ مەدرید لەژێر رۆشنایی ئەو موچە زۆرەی ساڵانەدا رزگاری دەبێت، ئەو یاریزانە ناچار دەبێت موچەی ساڵانەی کەمبکاتەوە ئەگەر بیەوێت بچێتە تیپێکی دیکەوە بۆ یاریکردن.

تاوەكو ئێستا نازانرێت ماریانۆ دیاز مێرینگی جێدەهێڵێت و فلۆرێنتینۆ پێرێز و پیاوەکانی لە هەوڵەکانیان سەرکەوتو دەبن یان نا، چونکە دەزانێت گرێبەستی ئەو یاریزانە تەمەن 29 ساڵە لەگەڵ لۆس بلانکۆس لە مانگی حوزەیران کۆتایی دێت.

نیشانەکردن

#ریال مەدرید