فەرمی.. خێتافی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێكی ریال مەدرید راگەیاند

03:57 - 01/08/2022

1745جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

خێتافی بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ بۆرخا مایۆرال ڕاگەیاند کە یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا.

یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵدەدات رزگاری بێت لەو یاریزانانەی کە لەم ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا پێویستیان پێیان نییە، بۆ ئەوەی بوار بۆ لیستی وەرزی نوێ دابین بکات.

بەپێی راگەیەندراوی فەرمی یانەی ریاڵ مەدرید و خیتافی، هەردولا رێککەوتون لەسەر گواستنەوەی بۆرخا مایۆرال بۆ یانەی خیتافی.

لە بەیاننامەکەی یانەکەی خیتافی ئاماژەی بەوەشکردوە، یانەكەیان بە فەرمی گرێبەستێکی لەگەڵ بۆرخا مایۆرال واژۆ کردوە کە بۆ 5 وەرزی داهاتو درێژ دەبێتەوە، واتە تاوەكو هاوینی 2027ی داهاتو.

بۆرخا مایۆرال وەک یاریزانێکی نوێ بۆ یانەی خیتافی پێشکەش دەکرێت، بەیانی پێنجشەممە كە دەكاتە 4ی ئاب، دوای مەشقەکانی سەر لەبەیانی یانەكە.

هه‌روه‌ها ریاڵ مه‌درید سوپاسی ئه‌و یاریزانه‌ی كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی یاریكردنیدا بۆ ئەو یانەیە تواناكانی خۆی به‌خشیوە لە پێناو لۆگۆی یانەی شاهانە،  هه‌روه‌ها هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی خواست له‌م قۆناغه‌ نوێیه‌ی ژیانیدا.

نیشانەکردن

#ریال مەدرید