كۆندێ: شانازی دەكەم پەیوەندیم بە یانەیەكی گەورەوە كردوە

03:17 - 01/08/2022

4075جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەمرۆ بە شێوەیەكی فەرمی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی یۆلێس كۆندێ یاریزانی پێشوی یانەی سیڤییای وەك یاریزانی نوێی یانەكەی ناساند و واژۆیان لەسەر گرێبەستی نێوانیان ئەنجامدا.

کوندێ دوای ناساندنی وەك یاریزانی نوێی یانەی بەرشەلۆنە وتی: زۆر دڵخۆشم کە لێرەم، هەموان بە باشی مامەڵەم لەگەڵ دەکەن و بەڕاستی چاوەڕێی دەستپێکردنم".

كۆندێ: زۆر دڵخۆشم و شانازی دەکەم کە پەیوەندیم بە یانەیەکی گەورە و بەهێزی وەک بەرشەلۆنەوە کردوە.

كۆندێ : راهێنەرەکە دەیویست بێم و ئەوەش زۆر گرنگ بو، داوای لێکردم بەردەوام بم لەوەی کە تاوەكو ئێستا لەگەڵ سیڤییا کردومە".

ئەو یاریزانە ئاماژەی بەوەشکردوە، "گفتوگۆکان لەگەڵ چاڤی زۆر نەرم بون، من هەمیشە هەستم بە سۆز و ئارەزوی ئەو کردوە بۆ ئەوەی بێمە ئێرە و ئەوەش بۆ من زۆر گرنگە لەم خاڵەی پیشەکەمدا".

كۆندێ: "یانەی بەرشەلۆنە یانەیەکی گەورەیە و زۆر داواکارە و ئەوەش ئەوەیە کە ڕاهێنەرەکە داوای لێکردم، هەروەها داوای لێکردم پابەند بم".

كۆندێ: راستە دەرفەتی واژۆكردن لەگەڵ چێڵسی پێشتر هەبوە و ناچاربوم چاوەڕێ بكەم تاوەكو بەرشەلۆنە دەتوانێت لەگەڵ سیڤییا بگاتە رێككەوتن".

لە كۆتایدا ئەو یاریزانە فەرەنسییە دەڵێت: "کاتێک بینیم ئەوە دەکرێت، بەرشەلۆنەم هەڵبژارد، زۆر ڕون بوم لەو بارەیەوە".