لاپۆرتا بۆ کۆندێ: بەخێر بێیت زۆر چاوەڕێی تۆ بوم

02:26 - 01/08/2022

1538جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە گواستنەوەی یۆلێس کۆندێ یاریزانی فەرەنسی، جەختیشی لەسەر ئەو ڕۆڵە کردەوە کە ئەو یاریزانە لە پۆشینی درێسی بلاوگرانادا دەیگێڕێت.

یانە كەتەلۆنیەكە گرێبەستەكەی لەگەڵ كۆندێ تەمەن 24 ساڵ بۆ ماوەی 5 ساڵە كە لە یانەی سیڤیلیاوە پەیوەندی بە بلوگراناوە كردو بەهای شكاندنی گرێبەستەكەشی یەك ملیار یۆرۆیە.

لاپۆرتا لە میانی پێشکەشکردنی کۆندێ وتی: تۆ لێرە یاریزانێکی زۆر خواستراویت، هەروەها ئەو هەوڵانە بەرز دەنرخێنم کە کردوتە بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکە، بەخێرهاتنتان دەکەین و سوپاستان دەکەم.

هەروەها ستایشی ئەو ڕۆڵەی کرد کە ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری وەرزشی بینیویەتی و وتی: بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی یانەكە كاری زۆر باشی کردوە، دەمەوێت پیرۆزبایی لە ئەلیمانی و جۆردی کرۆیف بکەم، هەروەها ڕافا یوستی لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتییەوە کارێکی نایابی کرد.

ئاماژەی بەوەشکردوە، "چاڤی زۆر حەزی لە هاتنت بو و ئەوە خەونەكەی هاتەدی، من ڕازیم کە تۆ لەگەڵمانیت، زۆر چاوەڕێی تۆ بوم".

نیشانەکردن

#بەرشلۆنە