چێڵسی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ دی یۆنگ بکات

05:39 - 31/07/2022

3071جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كرد، یانەی چێڵسی خواستی خۆی دەربڕیوە بۆ گواستنەوەی فرێنكی دی یۆنگی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا.

تۆد بۆیلی خاوەنی یانەی چێڵسی لە سەرەتای مانگی تەمموزدا لە بەرشەلۆنە بو بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەی لوتکە لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە، لەو کۆبونەوەشدا چێڵسی دوپاتیکردەوە کە ئەگەر رێککەوتنێکی دارایی هەبێت رێگە بە ئازپیلیکویتا و مارکۆس ئەلۆنسۆ دەدات بچنە دەرەوەی یانەكە، یانە ئینگلیزییەکەش پرسیاری لەبارەی دی یۆنگەوە کرد و داوای مۆڵەتی کرد، دانوستان لەگەڵ خودی یاریزانەکە لەم هەفتەیەدا، گۆڕانكاریەكی کەم ڕویداوە لەوەتەی ستراتیژی گواستنەوەی چێڵسی بەدۆخێكی ناڕێكدا تێپەرێوە.

یانە لەندەنییەکە بەدوای دی یۆنگدا دەگەڕێت کە دەزانن بەرشەلۆنە لانیکەم 80 ملیۆن یۆرۆی دەوێت، کە پێشتر گرەنتی دەکات ئەگەر یاریزانەکە بە مانچستەر یونایتد بفرۆشێت ئەو بڕە پارەیەكی دەست دەكەوێت.

نیشانەکردن

#بەرشلۆنە #چێڵسی