فەرمی.. بایرن میونشن گرێبەستێكی نوێی ڕاگەیاند

03:45 - 26/07/2022

4633جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بایرن میونشن سەرکەوتو بو لە ئەنجامدانی گرێبەستێکی نوێ بۆ یانەكەی لە هێڵی هێرشبردندا، بە گرێبەستکردن لەگەڵ بەهرەمەندێکی گەنجی فەرەنسی.

یانە باڤارییەکە گرێبەستی خۆی لەگەڵ ماتیس تیل، هێرشبەری فەرەنسی یانەی رێن ڕاگەیاند، تاوەكو مانگی حوزەیرانی 2027.

حەسەن سالیح حمیدزیچ بەڕێوەبەری وەرزشی بایرن میونشن دەڵێت: "تێل یەکێکە لە باشترین بەهرەمەندەکانی ئەوروپا، ئەو زۆر خێرایە، لەڕوی جەستەییەوە بەهێزە، هێرشبەرێکی مۆدێرنە، ئێمەش دوای بەدواداچونێکی درێژخایەن گرێبەستمان لەگەڵدا کرد".

لای خۆیەوە فابریزیۆ رۆمانۆ، پسپۆڕی بازاڕی گواستنەوەكان، لە رێگەی هەژمارەكەیەوە لە "تویتەر" ئاشكرای كرد، بەهای گرێبەستەكەی ئەو یاریزانە گەیشتوەتە 20 ملیۆن یۆرۆ، ئەمە جگە لەوەی 8 ملیۆن و 500 هەزار وەك گۆڕانكاری لە گرێبەستەكەی دانراوە.

تێل کە لەگەڵ بایرن ژمارە 39 دەپۆشێت، مانگی نیسانی ساڵی رابردو 17هەمین ساڵی خۆی تەواو کرد، بەو پێیەی لە تەمەنێکی کەمدا لەگەڵ رێن لە خولی فەرەنسا دەرکەوت.

تێل لە تەمەنی 16 ساڵ و 110 رۆژدا بوە بچوكترین یاریزانی مێژوی یانەی رێن و ژمارەی پێوانەیی پێشوی ئیدواردۆ كاماڤینگای شكاند كە ئێستا یاریزانی یانەی ریال مەدریدە.

نیشانەکردن

#بایرن میونشن