خەندان سپۆرت
بایرن میونشن نزیکە لە تەواوکردنی گرێبەستێکی هێرشبەرێكی نوێ لە چەند کاتژمێری داهاتودا بەمەبەستی بەهێزکردنی ریزەکانی یانەکە وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی داهاتو.
فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزای بازاڕی گواستنەوەکان، لە تویتەر ڤیدیۆیەكی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتنی ماتێل تیل هێرشبەری یانەی رێنس بۆ خاکی ئەڵمانیا نیشان دەدات.
رۆمانۆ ئاماژەی بەوەدا کە یاریزانە تەمەن 17 ساڵەکە پێش واژۆکردنی گرێبەستی گواستنەوەی بۆ یانەی باڤاری، پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام دەدات.
بەپێی زانیارییەكان، یانەی بایرن میونشن رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەوەی هێرشبەرەكەی رێنس بخاتە نێو تیمەكەیەوە، كە تاوەكو مانگی حوزەیرانی 2027 گرێبەستەكەی واژۆ دەكات.
پێشبینی دەکرێت گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە فەرەنسییە بۆ پاڵەوانی خولی ئەڵمانیا 28 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆی تێبچێت.