دیبالا هۆكاری ڕەتكردنەوەی درێسی ژمارە 10 ئاشكرا دەكات

05:59 - 21/07/2022

3535جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پاولۆ دیبالا یاریزانی ئەرجەنتینی ئاشکرای کرد کە رەتیکردوەتەوە درێسی ژمارە 10 لە رۆما لەبەر بکات، ئەوەش لەبەر رێزگرتن لە پێگەی تۆتی ئەفسانەی یانەکە کە پێشتر ئەم درێسەی لەگەڵ کەتیبەی گورگەکان لەبەر دەکرد و تاوەكو ئەو كاتەی وازی لە یاریكردن هێنا یاری بۆ رۆما كرد.

دیبالا وتی: راهێنەر پێشنیاری کرد درێسی ژمارە 10 بپۆشم، ئەم ژمارەیە زۆر گرنگە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی تۆتی کردویەتی، ئەم درێسە دەبێت هی خۆی بێت، سوپاسم کردن، چونکە درێسێکی لەو شێوەیە دەبێت رێز و بەرپرسیارێتی هەبێت.

ڕەنگە ڕۆژێک بێت لەبەری بکەم، بەڵام ئەمڕۆ دڵخۆشم بە ژمارە 21، ژمارەیەک پەیوەندی بە منەوە هەیە و پێوەی دەست دەکەم بە بردنەوە.

نیشانەکردن

#رۆما