خەندان سپۆرت
چیسم نۆ لایک پێشهاتە نوێیەکانی لە قەیرانی نێوان ئەستێرەی ئیسپانی جیرارد پیکێ و هاوبەشی پێشوی، گۆرانیبێژی کۆڵۆمبی شاکیرا ئاشکرا کرد.
ناوبراو ئاشکرای کردوە کە شاکیرا پێشنیاری کردوە پیکێ 20%ی قەرزەکانی بۆ دابین بکات، کە دەکاتە نزیکەی 2.5 ملیۆن دۆلار، کە بەهۆی کێشەی یاسایی لە ئیسپانیا توشی بووە، لە بەرانبەردا شاكیرا سەرپەرشتیکردنی دو منداڵەکەیان لە ئەستۆ بگرێت و پێكەوە
لە شاری میامی ئەمریکی ژیانیان ببنەسەر.
جگە لەوەش شاکیرا پێشنیاری کرد کە پیکێ بەرپرسیارێتی تەواوی هەردو منداڵەکەیان لە ئەستۆ بگرێت کە ناویان ساشا و میلانن و تەنانەت زیاتر لەوەش ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی ساڵانە پێنج جار تێچوی گەشتەکەی بۆ میامی لە ئەستۆ بگرێت بۆ ئەوەی سەردانی دو منداڵەکەی بکات، بەڵام هێشتا بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە سورە لەسەر ەئوەی كە خۆی مافی بەخێوكردنی منداڵەكانی هەبێت.