ڤیدیۆ.. لە وڵاتێکی ئەفریقی بە گوێدرێژێك تۆپ دەهێنرێتە ناو یاریگە

04:03 - 13/07/2022

3262جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەکاونتی "تۆپی ئەفریقی" بە زمانی ئیسپانی لە "تویتەر" ڤیدیۆیەکی کۆمیدی و ڕوداوێکی سەیر لە یارییەکدا لە وڵاتی کاپ ڤێردی بڵاوکردەوە.

لە ئەکاونتەکەدا گرتە ڤیدیۆییەکە بە کۆمێنتێکی گاڵتەجاڕییەوە هاوپێچ کراوە کە دەڵێت: "لە کاتێکدا تۆپەکە بە ئۆتۆمبێلێکی ریمۆت کۆنتڕۆڵ دەگاتە یاریگاکانی وڵاتانی دیکە، لێرەدا لەسەر پشتی کەرێک دێتە یاری کۆتایی جامی کاپ ڤێردی".

لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا، ناوبژیوانانی یارییەكە چاوەڕێی گەیشتنی تۆپەكەن بۆ هێڵی ناوەندی یاریگە، كە لەو كاتەدا گەنجێك دەردەكەوێت کە سواری کەرێك بووە، تۆپەكەیان پێشكەش دەكات و دواتر یاریگەکە بەجێدەهێڵێت.

ڤیدیۆکە کاردانەوەی گاڵتەجاڕانەی لە سۆشیال میدیاکان بەدوای خۆیدا هێنا، چونکە زۆر کەس بەم شێوازە "چاوەڕواننەکراوە"ی پێشکەشکردنی تۆپەکە سەریان سوڕما، هەندێکی دیکەش لێدوانیان دا کە پێویستە یەکێتی تۆپی پێی کاپ ڤێردی هۆکاری ئەوەی ڕویداوە ڕون بکاتەوە، هەروەها پێویستە مەبەستەكە ڕون بكرێتەوە كە ئایا ئەمە دەستپێشخەرییەکی دیاریکراو بوە.

هەڵبژاردەی كاپ ڤێردی لەم دواییانەدا بەشداری لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کرد کە لە کامێرون بەڕێوەچو، لەو پاڵەوانێتیەدا هەڵبژاردەكە لە قۆناغی 16 كرایە دەرەوەی پاڵەوانێتیەكە.