پۆگبا دان بە ڕاستیەكدا دەنێت

06:33 - 12/07/2022

5362جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پۆڵ پۆگبا، یاریزانی پێشوی مانچستەر یونایتد دانی بەوەدانا کە چەندین ئۆفەری پێگەیشتوە، بەڵام پێی باشە بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی درێسی یۆڤانتۆس لەبەر بکات.

پۆگبا لە کۆتایی وەرزی رابردودا مانچستەر یونایتدی بەجێهێشت، دوای تەواوبونی گرێبەستەکەی، بۆ ئەوەی بڕیاری گەڕانەوەی بۆ لای خانمە پیرەکە بدات، ئەمەش دوای شەش ساڵ لە رۆیشتنی لە یانە ئیتاڵییەكە.

پۆگبا لە میانی پێشکەشکردنەکەیدا بۆ میدیاکان وتی: نازانم ئەو ڕۆژەی دانوستانەکان دەستی پێکرد، بەڵام لەگەڵ ئەلیگری قسەم دەکرد.

ئەستێرە فەرەنسییەكە دەڵێت: کۆمەڵێک ئۆفەرم بۆ هات، بەڵام یۆڤانتۆس لە دڵمدا بو، پێموایە شوێنی گونجاوە، لە دڵمەوە هەڵمبژاردوە.

ئەو یاریزانە دەشڵێت: لێرەدا لە یەکەم خولی وەرزیدا هەستم بە باشی دەکرد، ئێستاش باشم، ناتوانم چاوەڕێ بکەم بۆ دەستپێکردن و یارمەتیدانی تیپەکە.

جەختیشی لەوە کردەوە: "دڵخۆشم کە گەڕامەوە ماڵەوە، لێرە بەڕاستی هەست بەوە دەكەم كە لە ماڵەوەم، ئەوە زیاتر لە خەونێک بو بۆ من کە بگەڕێمەوە ئێرە".

هەروەها دەڵێت: كاتێك بینیم هاندەرانی یۆڤانتۆس پەیامیان بۆ دەناردم، دڵخۆش بوم، بەڵام تەركیزم لەگەڵ یونایتد بو، ساڵی رابردوش زۆر بیرم لە گەڕانەوەم كردەوە، بۆیە هێندەی هاندەران دڵخۆشم.

نیشانەکردن

#یۆڤانتۆس