خەندان سپۆرت
ڤێرجیل ڤان دایكی یاریزانی یانەی لێڤەرپوڵ و هەڵبژاردەی هۆڵەندا ئەو هۆكارە ئاشكرادەكات كە لەگەڵ یانەی لێڤەرپوڵ و لەو كاتانەی یاریی كردوە سەركەوتوە لە وەستاندنی هێرشبەرەكان.
ڤان دایك دەلێت: "كاتێك منداڵ بوم لە شەقامەكاندا یارییم دەكرد ئەزمونێكی زۆرم لە روبەروبونەوەی هێرشبەرەكان پەیدا كرد، لەگەڵ ئەوەشدا من لەسەرەتای یاریكردنمەوە بەردەوام ئارەزوی ئەوەم كردوە وەك هێرشبەری یاریی بكەم، هەربۆیە زۆر باش لە هێرشبەران تێدەگەم و كاتێك بە تۆپەوە روبەروم دەبنەوەی باش دەزانم چۆن بیر دەكەنەوە".
لەگەڵ ئەوەشدا ئەو یاریزانە دەلێت: "بەردەوام هەوڵ دەدەم بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی پراكتیكی برەو بە تواناكانی خۆم بدەم، بۆ ئەوەی بەردەوام كار لەسەر ئەوە بكەم باشترین ئاستی خۆم لە یاریگاكان پێشكەش بكەم".
ئەو یاریزانە لە كۆتاییدا بە نیگەرانییەوە باس لەوە دەكات كە وەرزی ڕابردو سەركەوتو نەبون لە بەدەستهێنانی چامپیۆنز لیگ و لەو بارەییەوە دەڵێت بۆ ئەم وەرزە زۆر بە باشی خۆمان ئامادەكردوە.