میلان گواستنەوەی یاریزانێكی ڕاگەیاند

05:31 - 05/07/2022

4910جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەمڕۆ سێشەممە یانەی ئەی سی میلان بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ دیڤۆك ئۆریگی هێرشبەری بەلجیكی ڕاگەیاند، بە گواستنەوەی بێبەرامبەر لە یانەی لیڤەرپولەوە.

ئەو یاریزانە بەلجیکییە دو هەفتە پێش راگەیاندنی فەرمی گواستنەوەکەی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدرا، بەڵام بەهۆی هەندێک قەیرانەوە راگەیەندراوەکە دواخرا.

رۆژی دوشەممەی رابردو ئۆریجی لە یەکەم رۆژی ڕاهێنانەكانی پێش وەرزدا نەیتوانی  پەیوەندی بە یانەی میلانەوە بكات، بەڵام یاریزانەكە توانی ئەمرۆ بكاتە یانەكە.

ئۆریجی گرێبەستێکی 4 ساڵەی لەگەڵ یانەی میلان واژۆ کردوە بە موچەی ساڵانەی 3.5 ملیۆن یۆرۆ.

نیشانەکردن

#میلان