خەندان سپۆرت
پاولۆ ماڵدینی بەڕێوەبەری تەکنیکی میلان رایگەیاند، دوای ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی سکودێتۆ، پێویستە تیپەکە "لاپەڕەیەكی نوێ هەڵبداتەوە" و هەروەها ئامادەکاری بۆ بەرگریکردن لە نازناوەکە بکات.
ماڵدینی دەڵێت: "تیپەکە شایەنی پشویەک بو دوای وەرزێکی نایاب، ئەو یادگاریانە بەنرخن، دروستە لەبەرچاو بگیرێت چۆن گەیشتینە ئەم نازناوە، لەگەڵ ئەوەش پێویستە لاپەڕەیەك هەڵبدەینەوە و تەرکیز لەسەر ئامانجەکانمان بۆ ئەم وەرزە بکەین".
ئەو ئەستێرەییەی پێشوی یانەی رۆسۆنێری وتیشی: "دەبێت بۆ ساتێک لەبیری بکەین کە دوای یارییەکەی ساسۆلۆ چی ڕویدا، ئەوە شتێکە بۆ هەمیشە لەگەڵمان دەبێت و متمانەی ئەم گروپەی زیاتر بەرزکردوەتەوە، بەڵام جارێکی دیکە گەڕاینەوە، هەمو ساڵێک جیاوازە".