سەرۆکی مانچستەر سیتی: ئەگەری هەیە گواردیۆلا ڕو لە ئیتاڵیا بکات

02:31 - 05/07/2022

3000جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

فیران سۆریانۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی مانچستەر سیتی ئاشکرایکرد، کە پیپ گواردیۆلا دەتوانێت پەیوەندی بە راهێنەرایەتی بکات لە ئیتاڵیا کاتێک گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچستەر سیتی تەواو دەبێت.

سۆریانۆ وتی: گواردیۆلا پرسیاری ئەوەی لێکرد کە ئایا لە شاری پالێرمۆ خۆر هەیە، ڕەنگە ڕۆژێک لەوێ کار بکات، ئەو هەمو شتێک دەزانێت کە ئێمە دەیکەین و تۆپی پێی ئیتاڵیا زۆر باش دەزانێت، وەک ئەوانی دیکە ئەویش بە پەرۆشە بۆ گرێبەستەکە.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی مانچستەر سیتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا قسەی کرد دوای گرێبەستی کڕینی یانەی پالێرمۆی ئیتاڵی رۆژی دوشەممە لەلایەن خاوەنەکانی یانەی مانچستەر سیتیەوە.

نیشانەکردن

#ئیتاڵیا #گواردیۆلا