بە فەرمی پالێرمۆ چوە نێو گروپی یانەكانی سیتی

04:20 - 04/07/2022

2035جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

خاوەنەکانی یانەی مانچستەر سیتی گرێبەستێکیان تەواو کرد بۆ کڕینی یانەی پالێرمۆی ئیتاڵی.

گروپی تۆپی پێی سیتی گفتوگۆی پێشکەوتوی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە کردبو سەبارەت بە بون بە یانزەهەمین یانەی گروپەکەیان، ئێستاش رێککەوتنی کۆتایی پشتڕاستکرایەوە.

داریۆ مێری، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری پالێرمۆ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە بەیاننامەیەکی فەرمیداو نوسیویەتی: "زۆر خۆشحاڵین بە پێشوازیکردن لە گروپی تۆپی پێی سیتی بۆ پالێرمۆ، ئێمە ویستمان وەبەرهێنەرێکی گونجاو بدۆزینەوە کە زانیارییەکی قوڵی لەسەر تۆپی پێ هەبێت بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بن بۆ بەردەوامبون، بۆ ئەوەی ئێمە بەرەو پێشەوە بڕۆین".

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکردوە، " ئێمە رێککەوتین لەسەر وەبەرهێنان پێش کۆتایی وەرز بۆیە دەزانین هاوبەشێکمان هەیە کە پابەندە بە گەشەپێدانی پالێرمۆ بە شێوەیەکی دروست، من زۆر دڵخۆشم بۆ بەردەوامبون لە کارکردن شانبەشانی CFG،  ئەوان تێدەگەن و ڕێز لە کلتور و نەریتی یانەکەمان دەگرن، پێکەوە دەست بە پڕۆژەیەک دەکەین کە دەزانم هەمو هاندەرانمان هاوكاردەبن و شانازی پێوە دەکەن".

نیشانەکردن

#ئیتاڵیا