میلان گرێبەستێكی گەورە پێشكەشی یانەی رۆما دەكات

03:07 - 04/07/2022

4277جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كردوە كە یانەی سەی سی میلانی ئیتاڵی ركابەری یانەی یۆڤانتۆس دەكات لە پێناو بەدەستهێنانی تواناكانی ئەستێرەی ئیتاڵی و یاریزانی یانەی رۆما نیكۆلۆ زانیۆلۆ.

رۆژنامەی كۆرێیری دیلۆ سپۆرت، ئاشكرایكردوە كە یانەی میلان ئامادەیە یاریزانێكی و بڕێك پارە پێشەشی یانەی رۆما بكات بۆ ئەوەی زانیۆلۆ بۆ ریزەكانی رۆسۆنێری بگوازێتەوە.

وەك سەرچاوەكە باسی لێوە كردوە میلان ئامادەیە 30 ملیۆن یۆرۆ + كاستييخۆ پێشكەشی گورگەكانی رۆما بكاتة تەنیا لە پێناو زانلیۆلۆ.

جگە لە یانەی ئەی سی میلان یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی یەكێكی دیكەیە لەو یانانەی هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات و ئامادەیە لە پێناو زانیۆلۆ 50 ملیۆن یۆرۆ بداتە رۆما، بەڵام بە مەرجەی یاریزانەكە بۆ وەرزی داهاتو بە خواستن یاری بۆ یانەكە بكات و پاشان بە ناچاری گرێبەستی یاریزانەكە بكەنە هەمیشەیی.

نیشانەکردن

#رۆما #میلان