ئیسکۆ نزیکە یانەیەكی ئیتاڵی

02:43 - 04/07/2022

4906جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد، یانەی رۆمای ئیتاڵی نزیكە لە بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەكانی ئیسكۆی ئەستێرەی ئیسپانی لە مێركاتۆی ئەم هاوینەدا.

ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردوە کە ڕەنگە لە هەفتەی داهاتو ڕێککەوتنەکە لە نێوان هەردو لایەندا ڕوبدات.

ئیسکۆ لە کۆتایی وەرزی رابردودا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید کۆتایی هات و دەتوانێت بە خۆڕایی لەگەڵ هەر تیپێکی دیکە گرێبەست واژۆ بکات.

رۆما دوای رۆیشتنی هێنریك مخیتاریان ئەستێرەی ئەرمەنی بۆ ئینتەرمیلان بەدوای یاریزانێکدا دەگەڕێت کە تایبەتمەندی ئەو یاریزانە تەمەن 30 ساڵەی هەبێت.

بریکارەکە خۆرخی مێندێس (هەمان بریکاری مۆرینیۆ) کار لەسەر چارەسەرکردنی گرێبەستەکە دەکات و ئەگەری هەیە هەفتەی داهاتو گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ رۆما ڕابگەیەنرێت.