یانەی یۆڤانتۆس رۆیشتنی چوارەمین یاریزانی خۆی راگەیاند

05:19 - 30/06/2022

6386جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی یۆڤانتۆس لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، ئەلیساندرۆ دی پاردۆ لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا پەیوەندی بە یانەی کالیاری كردوە.

یاریزانە تەمەن 22 ساڵەکە وەرزی رابردو یاری بۆ یانەی کۆسێنزای کرد، کە هاوکات لە یانەی یۆڤانتۆسەوە بو، ئەمجارەیان پەیوەندی بە یانەی کالیاری كردوە دوای ئەوەی هەردو یانە گەیشتنە رێککەوتن.

دی پاردۆ لە یانەی سپالەوە پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە کردوە، لە دوای پەیوەندیکردن بە یانەی یۆڤانتۆسەوە تاوەكو ئێستا بەشداری لە هیچ یارییەكی تیپی یەکەم نەکردوە.

دی پاردۆ چوارەم یاریزانە کە ئەمڕۆ یۆڤانتۆس رۆیشتنی راگەیاند، دوای مۆراتا و بێرناردسکی و پاولۆ دیبالا.

دی پاردۆ لە پێگەی بەرگریکار و بەرگری راست یاری دەکات، هەروەها لە ناوەڕاستی یاریگەدا یاری دەکات، ئەمەش وایکردوە كە چاوەڕێ دەكرێت لە ئایندەدا داهاتویەکی درەوشاوە چاوەڕێی بكات.

نیشانەکردن

#یۆڤانتۆس