کاپێلۆ نیگەرانە لە شێوازی کارکردنی میلان لە مێركاتۆدا

02:29 - 30/06/2022

4737جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

فابیۆ کاپێلۆی راهێنەری پێشوی میلان نیگەرانە لە کارەکانی یانەکە کە تاوەكو ئێستا لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا بە هێواشی کاریان کردوە.

میلان تاوەكو ئێستا هیچ گرێبەستێکی نوێی نەکردوە لەکاتێکدا شكستی هێناوە لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ستیڤین پۆتمانی بەرگریکاری پێشوی یانەی لیل کە پەیوەندی بە یانەی نیوکاسڵ یونایتدەوە کردوە.

کاپێلۆ وتی: چاوەڕێی ئەم سستیەم لە میلان نەدەکرد، ئەوان بە هێواشی کاردەکەن و نەیانتوانیوە هەندێک ئامانجی گرنگ بەدەستبهێنن.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەڕێوەبەرانی ڕۆسۆنێری زیرەک و باشن و یاریزانی گونجاویان دۆزیوەتەوە بۆ بەهێزکردنی تیپەکە، بەڵام ئەگەر پەلە نەکەن، ئەوا یانەکانی فەرەنسی و ئینگلتەرا كارێك دەكەن كە هیچ یاریزانێك نەمێنێتەوە.

نیشانەکردن

#میلان