لوکاکۆ لە میلانۆ: زۆر دڵخۆشم

03:19 - 29/06/2022

4067جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆمیلۆ لۆکاکۆی هێرشبەری بەلجیکی لە شاری میلانی ئیتاڵی بینرا وەک ئامادەکارییەک بۆ گەڕانەوەی بۆ ئینتەر بە خواستن لە یانەی چێڵسییەوە، ئەمەش دوای ساڵێک لە رۆیشتنی لە یانەی نێرازۆری.

بەیانی چوارشەممە لە گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی میلان-لیناتی، لۆکاکوی تەمەن 29 ساڵ کە ملپێچێكی بە لۆگۆی ئینتەرەوە لە ملدا بو وتی: زۆر دڵخۆشم.

دەیان هاندەر چاوەڕێی لۆکاکۆیان دەکرد، دوای ئەوەی جۆزێپی مارۆتا بەڕێوەبەری کارگێڕی یانەکە هاتنی ئەو یاریزانەی لە نزیکەوە ڕاگەیاند.

باس لەوەشکراوە، ئینتەر 8 ملیۆن یۆرۆ دەدات بۆ ئەوەی لۆکاکۆ بە خواستن بۆ ماوەی یەک وەرز بخاتە نێو تیمەكەی، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو یاریزانە رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر کەمکردنەوەی موچەکەی بەمەبەستی جێهێشتنی ستامفۆرد بریج.

نیشانەکردن

#ئینتەر #چێڵسی