یوڤانتۆس دواین گرێبەستی خۆی پێشكەشی دی ماریا دەكات

03:58 - 27/06/2022

4123جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی نزیکە لە تەواوکردنی گرێبەستی ئەنخێل دی ماریا ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا.

بەگوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی لا ستامپای ئیتاڵی، یوڤی کۆتا گرێبەستی خۆی دەخاتە بەردەم دی ماریا و چاوەڕێی وەڵامی ئەو یاریزانە دەكات.

رۆژنامەكە ئەوەشی خستۆتەڕو كە هەندێك لە ئەستێرەی تانگو نزیكی ئەو ئەستێرەیەیان پشتڕاستكردۆتەوە بۆ پەیوەندیكردن بە بیانكۆنێری، وەك یەكێكیان رایگەیاندوە: "باس لە دوایین وردەكارییەكان دەكەین... هەروەها چاوەڕێی بەرپرسانی یۆڤانتۆس دەكەین رەزامەندی خۆیان پێبدەن لەسەر هەندێك شت". 

پێشبینی دەكرێت دی ماریا گرێبەستێكی یەك ساڵە واژۆ بكات، هاوكات موچەی ساڵانەی 7 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، ئەوەش دوای ئەوەی لە پاریس سانجێرمانەوە بە گرێبەستێكی بێبەرامبەر دەچێتە ئەو یانەیە.

نیشانەکردن

#یۆڤانتۆس